بازنەی پیرەمەگروون: بزوتنەوەی گۆڕان هیچ بارەگا و مەکۆیەکی لە پیرەمەگروون نیە

06/12/2020

لە ڕونککردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ سایتی گۆڕان نێردراوە، بازنەی پیرەمەگروونی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەتیدەکاتەوە هیچ مەکۆ و بارەگایەکیان لە پیرەمەگرون هەبێت و سوتێندرابێت.

بازنەی پیرەمەگروون، داوادەکات ئەو دەزگایانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوکردوەتەوە دەستهەڵبگرن لە چەواشەکردنی هاوڵاتیانی کوردستان.

لە درێژەی ڕونکردنەوەکەدا هاتوە؛ پشتیوانی ناڕەزایی دەربڕینی مەدەنی و شارستانیانەی هاڵاتیانین، لە هەمان کاتدا ڕایدەگەیەنین کە بزوتنەوەی گۆڕان هیچ بارەگا و مەکۆیەکی لە ناو پیرەمەگرووندا نیە تا بسووتێنرێت.


هەواڵی زیاتر