ئه‌نجومه‌نی قه‌زای سلێمانی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هەمواری دەستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
02/01/2021
هه‌نگاوه كرداریه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كان و كۆنفڕانسی نیشتیمانی، به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/1/2021 ئه‌نجومه‌نی قه‌زای سلێمانی و ڕێكخه‌ری بازنه‌و ڕایه‌ڵه‌كان كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به گرنگیه‌وه باس له هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواری ده‌ستوری ناوخۆیی و كاری لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسی ناوخۆیی كرا‌و به‌رپرسی بازنه و ڕایه‌ڵه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاماده‌یی ڕێكخستنه‌كانیان بۆ كۆنفڕانسه‌كان و نوێبونه‌وه ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جیاواز له هه‌ر ڕێكخراوێكی سیاسی به‌رده‌وام ئاماده‌ی خۆڕێكخستنه‌وه و پێداچونه‌وه‌یه به ئۆرگانه‌كانیدا به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانی.
فۆتۆ: بڕیار نامیق