عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئەگەر ئیرادە ھەبێت داھاتی خاڵە سنوریەکان دەگاتە نزیکەی ٣٠٠ ملیار دیناری مانگانە
03/01/2021
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ر شێوازه‌كانی قاچاخچێتی و چۆنیه‌تی ڕێگری لێیان پرۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كات و ده‌ڵێت: بە ڕێگری لە قاچاخ و چاکسازی و گەشەپێدان، خاڵە سنوریەکان، دەبنە سەرچاوەیەکی گەورەی داھات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به ڕێگه‌چاره‌ی كۆتایهێنان به قاچاخی سنوره‌كان ده‌ڵێت: چەندین ڕێگا ھەیە بۆ زیادکردنی داھاتی ناوخۆ، پرۆژەیەکی گشتگیرم ئامادەکردوە، ئەگەر ئیرادە ھەبێت داھاتی خاڵە سنوریەکان دەگاتە نزیکەی ٣٠٠ ملیار دیناری مانگانە، ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم لە دۆخی خاڵە سنوریەکان، قاچاخچێتی و کۆمپانیاکاری و فێڵ و یاسا شکێنی بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک زیانی ئێجگار گەورەیانداوە لە داھاتی گشتی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: ڕۆژانە لە ئیبراھیم خەلیلەوە نزیکەی دوو ھەزار و ٤٠٠ بارھەڵگر دێتە كورستان، لە ھەر خاڵێکی سنوری بە ١٣ ڕێگا پارە لە خەڵک وەردەگیرێت، بەڕێکخستنەوە و چاکسازی لە ئیبراھیم خەلیل و سمێلکاوە بۆ باشماخ و پەروێزخان، مەرز لاوەکیەکان، داھاتێکی زۆر دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی، ڕێگاکانی دزی و قاچاخی و فێڵ و کۆمپانیاکاریمان دیاریکردوە ماوەتەوە ئیرادەیەک جێبەجێی بکات.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی قاچاخچێتی، عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: مانگی پێشوو پەروێزخان قاچاخی زۆر کەم بوو، داھات زیادبوە بۆ ٣٠ ملیار دینار، مەرزە لاوەکیەکان ڕێکخستنەوەیان دەوێت.