ئەنجومەنی قەزای ڕانیە هەڵسەنگاندن بۆ هەمواری دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

07/01/2021

وەک ئامادەکاری بۆ کۆنفڕانسەکانی ناوخۆیی و نیشتیمانی، ئەنجومەنی قەزای ڕانیەیی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوە و بۆچونەکانیان لەسەر هەمواری دەستوری ناوخۆیی خستەڕوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٧\١\٢٠٢١ ئەنجومەنی قەزای ڕانیەیی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەیەکی تایبەتی ڕێکخست لەگەڵ بەشێک لەهەڵسوڕاوانی سنورەکە ، بەمەبەستی وەرگرتنی سەرنج و پێشنیارەکانیان، لەسەر ڕەشنوسی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆران.

بەشداربوانی کۆبونەوەکە بۆچونەکانیان لەسەر هەمواری خاڵەکانی دەستوری ناوخۆیی خستەڕو بەگرنگیان زانی کە بزوتنەوەی گۆڕان سەرنجی هەڵسوڕاوانی بەهەند وەردەگرێت، لە پرسی سیاسی و ناوخۆییەکاندا.


هەواڵی زیاتر