ئه‌نجومه‌نی قه‌زای سلێمانی و به‌رپرسی بازنه و ڕایه‌ڵه‌كان كۆبونه‌وه
14/01/2021
ئه‌نجومه‌نی قه‌زای سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دواین گۆڕانكاریه سیاسیه‌كان و پرسی كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كان، له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانی بازنه‌و ڕایه‌ڵه‌كان تاوتوێ ده‌كات.
له درێژه‌ی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌دا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 14/1/2021 له مه‌كۆی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجومه‌نی قه‌زای سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ڕێكخست.
باژێڕوانی سلێمانی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دواین هه‌ڵوێسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه خسته‌ڕو ڕایگه‌یاند: پرسی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد و زامنكردنی موچه و ژیانێكی شایسته بۆ هاوڵاتیان دیارترین ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یه كه گۆڕان جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
لای خۆیانه‌وه ئاماده‌بوان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دواین ئاماده‌كاریه‌كانی به‌ستنی كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كان كردوو جه‌ختیان له پشتیوانی بزوتنه‌وه‌كه كرده‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو چاكه‌ی گشتیدا.