رێگرتن لە بەهەدەردانی داهات !

19/01/2021

وەزارەتی دارایی، پێویستە ئەزمونی وەزیرەکانی پێش خۆی  دوبارە نەکاتەوە. پێشتر باسی بایەخی بودجەمان کرد،  کە دەبێ وەزارەت  لە ئامادەکردنیداپێشەنگ بێت و دەست و برد بکات.

ئەمرۆ باسی سەرنجەکان لەسەر گومرگ دەکەین، وەگرتنی (اجور کشف )   لەسەر کالا لە گومرگەکاندا، بەدەر لەیاساو رێنمایی و خەرجکردنی لەلایەن وەزارەت کارێکی نایاسای بوە، لەکاتێکدا پێویستە بۆ پرۆژەی پەرەپێدان تەر خان بکرێت، کەچی  بۆ مەبەستی تایبەتی بەکارهاتوە، بەشێک لە پارەکە کە دەبێت بچێتە  (سندوقی ادخار) سندوقەکە بونی نەبوە، پێویستە  بەپێئ یاسا ئەم سندوقە دروست بکرێت.

پێشتر وەزیرو وەزارەتەکان دروستیان نەکردوەو پارەکەیان بەهەدەر داوە.

 گرێبەستی کۆمپانیەکانی سنور گرێبەستەکانیان  نایاسایە وبرێکی کەم پارەکەیان بۆ خەزێنەی حکومەتە دەگرێتەوە.
 بەشێک لە کۆمپانیاکان تایبەتمەندی کارەکەیان نیە. پێویستە گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنتدرێتەوە.

 ئەگەر دەمانەوێ کۆتایی بەهەدەردان بێنین دەبێت هەمو کارە نایاسیاکان  راگرن و بە ملیاران دینار دەچێتەوە  خەزێنەی حکومەت و نمونەیەکی ئەدای تایبەت پیشیانی خەلکی. کوردستان بدرێت .

کاردۆ محەمەد
 ڕێکخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان


هەواڵی زیاتر