به‌ڵێن ئیسماعیل: پڕۆژه یاسای بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی ته‌واو بوه و ته‌نها ژماره و داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ماوه
10/02/2021
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بودجه‌ی ساڵی (2021) به (14) ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه و کورتهێنانی دەبێت، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌رێت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ و به‌غدا و چاكسازی له سه‌رچاوه‌كانی داهات له هه‌رێمی كوردستان پڕبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر چاكسازی بكرێت ده‌توانرێت له‌كاتی خۆیدا موچه دابه‌شبكرێت و پڕۆژه‌كانیش ده‌كه‌وێته‌وه كار.
به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: بودجه‌ی ساڵی (2021)ی هەرێمی کوردستان به (14) ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه، بەپێویستی دەزانێت هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ناوخۆدا دەستپێبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه چاومان له‌به‌غدا نه‌بێت.
وتیشی: "بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی شه‌فاف و په‌رله‌مانێكی كارا هه‌بێت و بتوانێت چاودێری حكومه‌ت بكات، پێویست ده‌كات پڕۆژه یاسای بودجه هه‌بێت، پڕۆژه یاساكه له‌وه‌زاره‌تی دارایی ته‌واو بوه و ته‌نها ژماره و داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ماوه، له (15)ی ئەم مانگە ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی یاسایی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێداچونه‌وه‌ی پێدا ده‌كه‌ن و دوای په‌سه‌ندكردنی، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
بەڵێن ئیسماعیل رایگەیاند: له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان له پابه‌ندبون به رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كردوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت :"پێویسته كورد هه‌میشه چاوی له به‌غدا نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی بۆ چاكسازی له‌ناوخۆدا له كه‌رتی نه‌وت و پێداچونه‌وه به‌گرێبه‌سته‌كان و خاڵه سنورییه‌كان و رێوشێنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی داهات بنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و داهاته زۆره‌ی له كوردستان هه‌یه به‌باشی كۆبكرێته‌وه و بخرێته خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی داراییەوە".