بۆ دۆسیەی چالاکوانانی بادینان؛ فراکسیۆنی گۆڕان داوای پێداچونەوەی داد پەروەرانە دەکات

17/02/2021

تایبەت بە پرسی سزادانی چالاکوانانی بادینان فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنن: لە رەهەندی یاساییەوە، ئەو سزایەی  تۆمەتبارانی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی  پێ‌  سزادراون، بە هیچ جۆرێك ،لەگەڵ رێكەوتننامە جیهانیەكانی مافی مرۆڤ و  ئازادی ڕادەربرین  یەكناگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنی گۆڕان داوادەکات؛ دادگای پێداچونەوە  باشتر لەو دۆسیە بكۆڵێتەوەو داد پەروەرانە  پێش سەپاندنی حكومی کۆتاییی بریار بدات.

 

بۆ /ڕای گشتی لە ھەرێمی کوردستان

🔹لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو كۆمەڵێك پەرلەمانتار چاودێربووین لەدادگایی كردنی  كەیسی دەستگیركراوەكانی بادینان،  رێکارو شێوازی دادگایی کردنیان لەڕەوشێکی ئەمنی وسەربازی توند بەڕێوە چوو  کە ئاماژەی مەترسیدارن ،لە بەرانبەر سەروەری یاسا و ئازادی ڕادەربڕین ، بە پێشینەیەکی نائاسایی و نا یاسایی دەزانین ،دەرهەق بە چالاكوان و  رۆژنامەوان و ئازادیخوازانی بادینان دەكرێت.
🔹لە رەهەندی یاساییەوە، ئەو سزایەی  تۆمەتبارانی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی  پێ‌  سزادراون، بە هیچ جۆرێك ،لەگەڵ رێكەوتننامە جیهانیەكانی مافی مرۆڤ و  ئازادی ڕادەربرین  یەكناگرێتەوە،
🔹له روانگەی بروای تەواومان بە جیاکاری دەسەڵاتەکانی دادوەری و دامەزراوەکانی تر ، ئەم هەنگاوە  بە مەترسیدار دەبینین بەرامبەر سەروەری یاسا و ئازادییە گشتیەكان و ژیان و جوڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و، رۆژنامەنوس و  چالاكوانان و دەنگی ئازاد بە تایبەتی.
🔹ئێمە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان  لە پەرلەمانی كوردستان، دووپاتی دەكەینەوە، بە سیاسیكردن و فراوان کردنی سایەی حیزبی بەسەر  سەكۆی دادگاكان و قەڵەمی دادپەروەری؛ دۆخی هەرێم بەرەو قەیران و ئاڵۆزی زیاتر دەبات، هەر لە و پێودانگەوە جەخت لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەکەین ،
🔹بەرگریكاری  مەوداكانی ئازادی رادەربڕین  دەبین و بوین.
🔹داوا دەكەین دادگای پێداچونەوە  باشتر لەو دۆسیە بكۆڵێتەوەو داد پەروەرانە  پێش سەپاندنی حكومی کۆتاییی بریار بدات

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
١٧/٢/٢٠٢١


هەواڵی زیاتر