بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه: مەرجی هاوپەیمانان بۆ هاوکاریی پێشمەرگە یەکخستنەوەیانە
25/02/2021
بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: به‌یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و كردنی به هێزێكی نیشتیمانی هه‌م خه‌ڵكی كوردستان سودمه‌ند ده‌بێت و هه‌میش پرۆسه‌ی سیاسی، هه‌م ئه‌و هێزانه خۆشیان سودمەند دەبن.
رزگار محەمەد نەگڕەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بزوتنەوەی گۆڕان و بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بە سستی بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای ئەوەی لەناوخۆدا داواکاری و فشار هەیە و ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییش هاوکار و پشتیوانیی ئەو پڕۆسەیەن، بەردەوامیش جەخت دەکەنەوە ئەگەر سەرجەم هێزی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا یەکبخرێنەوە، هاوکارییەکانیان سەرجەم ئەو هێزانە دەگرێتەوە.
رزگار محەمەد لەو لێدوانەیدا لەگەڵ سایتی (سبەی) ئەوەش دەخاتەڕو کە یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه داواکاری و فشاری بزوتنەوەی گۆڕان و لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانیشە، بەڵام تائێستا یه‌كێتی و پارتی بە فیعلی نایانه‌وێت ئەو هێزانە ببن به هێز و دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی و بۆ مه‌رامی حیزبی و شه‌خسی به‌كاریان ده‌هێنن، "بۆیە وەرگرتنەوەی هێزی پێشمه‌رگه له‌ده‌ستی حیزب و كه‌سه‌كان پێویستی به رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی باڵا"