ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکەمین رۆژنامەی ئەلیکترۆنی کوردییە
20/03/2021
ئەمڕۆ شەممە
(20/3/2021)، سایتى (سبەی) مۆمی (14) ساڵەی تەمەنی دادەگیرسێنێت.
لە (20)ی ئازاری ساڵی
(2007) لە دەستپێکی ساڵێکی نوێی کوردی‌دا، سایتی (سبەی) وەک یەکەمین رۆژنامەی ئەلیکترۆنی
کوردی و یەکەم دامەزراوەی میدیایی کۆمپانیای وشە، لەژێر سەرپەرشتی سەرکردەی نیوسەدە
لە خەباتی گەلی کورد و روناکبیرو مێژونوس و رۆژنامەنوس، رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا)
بە پەیامی (سبەی) کەوتەکار.
سایتی سبەی گوزارشتی؛
(رەخنە بەزمانی گوڵ)ی كرد بە دروشمی كاركردنی رۆژنامەوانیانەی خۆی و بەزمانێكی هێمن
و دور لە ناوزڕاندن، دەستی بەپەخشكردنی وتار و بابەتە رۆژنامەوانیەكانی كرد.
پەیامی سبەی
پەیامی سبەی بڵاوكردنه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی دیموكراسی، هه‌ڵبژاردنی ئازاد، كاراكردنی پارله‌مان، ململانێی هێورانه،
ده‌ستاوده‌ست كردنی هێورانه‌ی دەسەڵاتی سیاسی، قبوڵ كردنی یه‌كتری، رێزگرتنی مافی
كه‌مایه‌تی.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
یه‌كسانی قانونیی له ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له خۆپاڵاوتندا بۆ پۆستی جیاواز،
له وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌كانی حكومه‌تدا، له وه‌رگرتنی زه‌وی و ئۆتۆمبێل و یارمه‌تی
و دارایی و سه‌فه‌ردا، بێ گوێدانه جیاوازی ئینتیمای حیزبی، دینی، مه‌زه‌بی و، ره‌چه‌ڵه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی و عه‌شیره‌تی. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌كسانی قانونیی، كۆمه‌ڵایه‌تی،
سیاسی، ئابوری، نێر و مێ و، خۆشكردنی زه‌مینه‌ی به‌شداری ئافره‌ت له هه‌مو
بواره‌كانی ژیان دا، به تایبه‌تیی له ده‌زگاكانی بڕیاردانی سیاسی دا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریعی
و ته‌نفیزی و قه‌زایی له یه‌كتری و دابینكردنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا. بڵاوكردنه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی قانون و لێپرسینه‌وه‌ی قانونی،
بێ جیاوازی پله و پایه‌ی حكومه‌تی و حیزبی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌ركه‌سێ كه
لادان و سه‌رپێچی و پێشێلی لێی روبدا. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی دادی كۆمەڵایه‌تی
له دابینكردنی كار، شوێنی ژیان، خوێندن، و ته‌ندروستی و، بێكاری و، په‌ككه‌وتن و
پیری دا. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی لێبوردن و پێكه‌وه ژیانی پێکهاتە نه‌ته‌وه‌یی
و دینی و مه‌زه‌بی و خێڵه‌كییه‌كانی دانیشتوانی كوردستان و، سه‌لماندنی مافه سیاسی،
رۆشنبیری، ئابوری و كارگێڕییه‌كانی، توركمان، عه‌ره‌ب، مه‌سیحی، ئێزیدی، شه‌به‌ك
و، هاوبه‌شیان له داوده‌زگاكانی دەسەڵاتی سیاسی دا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی، چه‌سپاندنی دڵسۆزی بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمان له جێگه‌ی دڵسۆزی
بۆ سه‌ركرده و ناوچه و خێڵ و حیزب. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی هاوڵاتی بون و
ماف و ئه‌ركه‌كانی، كه راگه‌یاندنی جیهانی مافی مرۆڤ و، ده‌ستوری عێراق و قانونه‌كانی
كوردستان، سه‌لماندویانه و داكۆكی لێ كردنی له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و پێشێلكردنێكی
دا. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پاراستن و پاك و خاوێن راگرتنی ژینگه. ئێمه، ئه‌وانه‌ی
له دامه‌زراوه‌ی سبه‌ی دا كار ئه‌كه‌ین، هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ:
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
رۆشنایی و گه‌یاندنی زانیاری راست : له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانەی حكومه‌ت و چه‌ندایه‌تی
داهات و چۆنیه‌تی خه‌رجی و، جۆری دابه‌شكردنی به‌سه‌ر كه‌رت و ناوچه جیاوازه‌كانی
دا. له‌سه‌ر گفتوگۆی سیاسی و دارایی و سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد و لایه‌نه‌كانی
تر. له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌تی كاربه‌ده‌ستانی پایه به‌رز له ئه‌نجامدانی فرمانه‌كانییان.
له سه‌ر بازاڕ و ئاشكرا كردنی هۆكانی پاشاگه‌ردانی و گرانی خوارده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌ل
و چۆنیه‌تییان. له سه‌ر پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و ئاشكراكردنی هۆكانی
دواكه‌وتن و خراپ جێبه‌جێ كردنیان.
له سه‌ر كه‌چڕه‌وی
دارایی و قانونی و ئیداری داووده‌زگا حكومه‌تیه‌كان. بایه‌خدان به سامانی مرۆیی:
به‌مناڵان، به ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی مادی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده و نه‌شونماكردنی
ئێستا و پاشه‌ڕۆژیان. به نه‌وه‌ی نوێ، به دابینكردنی پێویستی مادی و مه‌عنه‌وی
به‌شداری و سه‌ركه‌وتنیان له پلیكانه‌كانی كاروباری گشتی و ژیانی سیاسی و داوده‌زگای
حكومه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی شارستانی دا. به‌زانایان و هه‌ڵكه‌وتوانی بواره
جیاوازه‌كانی زانست و ژیان. بایه‌خدان به گوزه‌رانی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان
و كیمیاباران. به كۆمه‌ڵگای كوردی له هه‌نده‌ران، به دروستكردنی پردی پێوه‌ندی
له نێوان كوردستان و هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی كه‌ڵك له‌یه‌كتری، ئه‌وان
له نیشتیمانه‌كه‌یان و نیشتیمانه‌كه‌یان له‌وان. به كه‌مئه‌ندامان، به‌ڕه‌خساندنی
هه‌لی یه‌كسان، وه‌ك هه‌مو هاوڵاتیانی تر، له بواره گونجاوه‌كانی ژیان و كاردا.
به پیرو په‌ككه‌وته، به‌دابینكردنی موچه‌ی به‌ساڵاچوان و شوێنی ژیان و چاودێریكردنیان
له روی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ده‌رونییه‌وه.
بایه‌خدان به سیسته‌می
په‌روه‌رده‌یی خوێندگاو خوێندنی باڵا له په‌یمانگاو زانكۆكاندا. بایه‌خدان به ره‌خنه‌ی
عه‌قڵانی و زانستی و هه‌وڵدان بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی مێژو و كلتور و ئاینی له
كوردستاندا. بایه‌خدان به ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و رێزگرتن له توانای به‌هره‌مه‌ندان
و پشتیوانی كردنیان بۆ داهێنان. بایه‌خدان به سیسته‌می ته‌ندروستی و پاراستنی وڵات
و رێكخستنی پێشمه‌رگه و، ئاسایش، سیسته‌می رێكخستنی داووده‌زگا حكومیه‌كان و بیرۆكراتی
دائیره‌كانی. بایه‌خدان به بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری دێهات، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئاواییه‌كان
و، نزیككردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری و گوزه‌رانی شار‌و لادێ. بایه‌خدان به
جوان كردنی سروشت و گه‌شت و گوزار، پاراستنی روه‌ك و باڵنده و ئاژه‌ڵی كێوی. بایه‌خدان
به‌و ناوچانه‌ی هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه باوه‌شی نیشتیمان، به‌شداری له دانانی
رێوشوێنی گه‌شه‌پێدان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. بایه‌خدان به
رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستوری عێراقی كه په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی
كوردستان و ده‌سەڵاته‌كانیه‌وه هه‌یه‌و هاوكاری فراكسیۆنه پارله‌مانیه‌كانی به‌غداو
هه‌ولێر بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ره‌شنوسی ئه‌و قانونانه‌ی په‌یوه‌ندیان به
مافه‌كانی دانیشتوانی كوردستان و كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه.
ئه‌مانه چوارچێوه‌ی گشتی ئه‌و په‌یامه‌ن كه ئێمه ئه‌مانه‌وێت... به گێڕانه‌وه‌ی
خه‌می رۆژانه‌ی خه‌ڵك و ره‌خنه‌و داواكاری و خواسته‌كانیان و به گه‌یاندنی
زانیاری راست و رۆشن به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی
زانستی و پێوانی رای گشتی و لە رێگەی هۆیەکانی راگەیاندنی جۆراوجۆری بیستن، بینین،
خوێندنەوە- کە ئەم سایتە یەکێکیانە- ئەنجام بدەین.
خەتە سورەکانی کە ئێمە
رابگرێت لە سنورێکدا، بە تەنها، هۆشیاری سیاسییە لەبەرامبەر ئۆباڵی مێژویمان سەبارەت
بە ئامانجی نەتەوەیی، قازانجی نیشتیمانی و نەتەوەیی، ئاسایشی نەتەوەیی کورد.
هیوادارین لە جێبەجێکردنی
ئەم پەیامەدا گەلەکەمان پشتیوان و کاردبەدەستانی وڵاتەکەمان هاوکارمان بن.