بڕیارده‌ری‌ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە: غه‌درێكی‌ گه‌وره‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

28/03/2021

بڕیارده‌ری‌ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: نیگه‌رانین له‌ دواكه‌وتنی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ لیوا هاوبه‌شه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌پێوستی‌ ده‌زانین موچه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ دابینبكرێت، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ هێزێكی‌ قوربانیده‌ره‌ و هه‌میشه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانن بۆ پاراستنی‌ خاكی‌ كوردستان.

ڕزگار محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری‌ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: تائێستاش پێشمه‌رگه‌ له‌ڕوی‌ چه‌ك و پێداوستی‌ سه‌ربازی و موچه‌وه‌ غه‌دریان لێده‌كرێت و ئه‌ركی‌ قورس له‌سه‌ر شانی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت مافه‌كانیان دابینبكرێت.

وتیشی‌: نابێت ته‌نها له‌ كاتی‌ مه‌ترسیه‌كان پێشمه‌رگه‌ له‌ڕیزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ موچه‌بن و دوای‌ نه‌مانی‌ مه‌ترسیه‌كان پێشمه‌رگه‌ پشتگوێ‌ بخرێت.

 ئەمڕۆ 2021/3/28 لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ دوای نەناردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە پارەکە لەئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆی کێشەیەکەوە لەهەژماری بانکی و گواستنەوە، کاتی دابەشکردنەکەی دواخراوە و زیاتر لەدوو مانگە لیوا هاوبەشەکان مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، پێویسته‌ پارە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین بکرێت تاکو مووچە دابەش بکرێت بەسەر ئەم هێزانە، چونکە دابینکردنی بژێویی ژیانی ئەم هێزانە پەیوەستە بەمووچەوە و بەپێی بەدواداچوونەکان ژیانی زۆربەیان لەڕووی ئابوورییەوە سەخت بووە، بۆیە پێویستە مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی حکومەت مووچەکە وەربگرن.


هەواڵی زیاتر