ئەنجومەنی قەزای سۆران ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دهكات
12/04/2021
ئەنجومەنی قەزای سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕان، پشتیوانی هەڵوێستی بزوتنەوەکەیان دەکەن، بۆ فشارەکانیان بەئامانجی کۆتایهێنان بە قۆرخکاری بازاڕ و باشکردنی دۆخی ئابوری خەڵک.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی قەزای سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گفتوگۆکردنی پرسە سیاسیەکان و ئامادەکاری بۆ خۆڕێکخستنەوە و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە گرنگی بڕیاری بزوتنەوەکە کرا لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی و بەستنی کۆنفڕانسی نیشتیمانی، بەئامانجی نوێبونەوەو بەردەوامیدان بە بەرنامەی سیاسی گۆڕان.
دواین هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی پرسی کۆتایهێنان بە قۆرخکاری بازاڕ و قاچاخی سنورەکان و فشارکردن بۆ باشکردنی دۆخی ئابوری و ژیانی خەڵک، بە گرنگییهوه باسکرا.
ئەنجومەنی قەزای سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕان، پشتیوانی و ئامەدەیی خۆیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی نوێبونەوەی بزوتنەوەکە دەربڕی، وەک هەنگاوێکی گرنگی کاری ڕێکخراوەی.