ئەنجومەنی قەزاى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامدا
21/07/2024
ئەنجومەنی قەزاى سۆرانى
بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى
هەنوکەیی.
کۆبونەوەکە بە ئامادەبونى شەوقى
مستەفا باژێروانى سۆران و دەستەى ئەنجومەنى قەزا و هەڵسوڕاوان بەڕێوەچو، تێیدا
پرسى لەشکرکێشى و بۆردومانەکانى سونەکە گفتوگۆى لەبارەوە کرا و مەترسیەکانى
خرایەڕو، هاوکات پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکاری بۆ سەرخستنی
لیستی گۆڕان و کاندیدەکانی گۆڕان گفتوگۆکرا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی
ناوخۆیی گۆڕان و پرسی ئاشتەوایی، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان تاتوێکران و بڕیارى
چڕکردنەوەى هەنگاوەکان لەنێو ئۆرگانەکانى مەکۆ درا.