مەکۆکانی سنوری ئیدارەی سۆران: پاراستنی سنور و خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانە
27/07/2024
دژ
بەلەشكركێشی و بۆدومانە بەردەوامەكانی توركیا بۆسەر هەرێم، مەکۆکانی سنوری ئیدارەی
سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکیان بڵاوكردەوە، كە تیایدا هاتوە: پاراستنی سنور و
خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانە و
هەرلایەنێک لە عێراق و کوردستان هاوسۆز و رێگا خۆشکەر بێت بۆ لە شکرکێشی تورکیا، بەخیانەتی نیشتیمانی دەزانین.
دەقی
ڕاگەیەندراوەکە:
راگەیێندراوی
مەکۆیەکانی (سۆران، چۆمان، ڕواندز) ی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ڕایی گشتی لەدژی
لەشکرکێشی و هێرش بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا.
ئیدانەو
سەرکۆنەی هێرش و پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکاری تورکیا دەکەین بۆ سەرخاکی کوردستان
بەگشتی ، بەتایبەت لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران لەناوچەکانی(برادۆست، چۆمان،
ڕواندز).
پاراستنی
سنور و خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی
کوردستانە پێویست دەکات بەئەرکی خۆیان هەستن و بەربەلەشکرکێشی داگیرکاری تورکیا
بگرن.
داوا
لەنوێنەری ڕێخراوی(UN) لەعێراق
و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی هاوسۆزو پشتیوانی کورد و ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە
سیاسیەکان و ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵی مەدەنی دەکەین هەڵوێست وەربگرن و
بەئەرکی خۆیان هەستن و کاربکەن بۆئەوەی بەربەلەشکرکێشی و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا
بگیرێت و لەوەزیاتر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان نەبەزێندرێت و یاساکانی
نێودەوڵەتی پێشێل نەکرێت هاونیشتیمانی و هاوزمانیەکانمان شەهید و بریندار نەکرێن و
گوندو دێهاتەکان چۆڵ و وێران نەکرێن و ڕەزو پاوانی خەڵک نەسوتێندرێت.
هەرلایەنێک
لەعێراق و کوردستان هاوسۆزبێت یان ڕێگا خۆشکەربێت لەگەڵ لەشکرکێشی تورکیا
بەخیانەتی نیشتیمانی دەزانین.
ئەنجومەنی
مەکۆیەکانی (سۆران، چۆمان، رەواندز)