ئەنجومەنی قەزاى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامدا

21/07/2024

ئەنجومەنی قەزاى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى هەنوکەیی.

کۆبونەوەکە بە ئامادەبونى شەوقى مستەفا باژێروانى سۆران و دەستەى ئەنجومەنى قەزا و هەڵسوڕاوان بەڕێوەچو، تێیدا پرسى لەشکرکێشى و بۆردومانەکانى سونەکە گفتوگۆى لەبارەوە کرا و مەترسیەکانى خرایەڕو، هاوکات پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکاری بۆ سەرخستنی لیستی گۆڕان و کاندیدەکانی گۆڕان گفتوگۆکرا.

هەر لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی ناوخۆیی گۆڕان و پرسی ئاشتەوایی، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان تاتوێکران و بڕیارى چڕکردنەوەى هەنگاوەکان لەنێو ئۆرگانەکانى مەکۆ درا.


هەواڵی زیاتر