هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەییان بۆ نوێبونەوە و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان پیشاندەدەن

16/04/2021

هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی بڕیاری بزوتنەوەکەیان دەکەن، بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی و بەستنی کۆنفڕانسی نیشتیمانی، وەک هەنگاوێکی گرنگی کاری ڕێکخراوەیی و نوێبونە.

ئەنجومەنی قەزای ڕانیەی بزوتنەوەی گۆڕان، شەوی ٢٠٢١/٤/١٦ لە مەکۆی ڕانیە، لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بازنەی ماکۆک کۆبونەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسە ناوخۆییەکان و دۆخی سیاسی و ڕێکخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان.

لە سەرەتادا هەڵسوڕاوانی بازنەی ماکۆک، کارو چالاکیەکانی خۆیانیان خستەڕو، پێشنیار و بۆچونەکانیان لەسەر کاری تیمی بزوتنەوەکەیان لە حکومەت و کاری فراکسیۆنەکانیان پێشکەش بە ئەنجومەنی قەزای ڕانیە کرد.

تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵسوڕاوانی سنورەکە ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕایانگەیاند، گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی بەردەوام کارنامەکەی لە خزمەتی چاکەی گشتیدا بوەو ئەمەش لە کاری بزوتنەوەکە ڕەنگیداوەتەوە.

پرسی هەڵبژاردنی ناوخۆی و بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی تەوەرێکی سەرەکی کۆبونەوەکەبو، ئامادەبوان بە گرنگیەوە باسیان لە نوێبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕانکرد بە ئامانجی هێنانەپێشەوەی بیر و توانای نوێ بۆ درێژەدان بە کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی.


هەواڵی زیاتر