زنجیره‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ ڕانیه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رده‌وامه‌

20/04/2021

زنجیره‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ ڕانیه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ بازنه‌ و ڕایه‌ڵه‌ و هه‌ڵسوڕاوانی‌ سنوره‌كه‌ درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ گفتۆگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پرسه‌ ناوخۆییه‌كان و وه‌رگرتنی‌ بۆچونی‌ هه‌ڵسوڕاوان بۆ هه‌نگاوه‌كانی‌ نوێبونه‌وه‌.

شه‌وی‌ ٢٠٢١/٤/١٩ شیروان برایم خواز، ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌گه‌ڵ بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بازنەی (١) ی ناوه‌ندی‌ ڕانیە، كۆبویه‌یوه‌.

هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و به‌ستنی‌ كۆنفڕانسی‌ نیشتیمانی‌ و سه‌رخستنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌بون و ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پێوست درایه‌ هه‌ڵسوڕاوان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ پرسه‌ سیاسیه‌كاندا.

ئاماده‌بوی كۆبونه‌وه‌كه‌، تایبه‌ت به‌ بڕیاره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردن و نوێبونه‌وه‌ پشتیوانی‌ خۆیان ده‌ربڕی‌ به‌ گرنگیان زانی‌ گۆڕان وه‌ك هێزێكی‌ كاریگه‌ر به‌رده‌وام نوێبونه‌وه‌ی‌ به‌ بابه‌تێكی‌ مه‌بده‌ئی‌ و پێوست ده‌زانێت.

تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵسوڕاوانی سنورەکە ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕایانگەیاند، گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی بەردەوام کارنامەکەی لە خزمەتی چاکەی گشتیدا بوەو ئەمەش لە کاری بزوتنەوەکە ڕەنگیداوەتەوە.


هەواڵی زیاتر