ئەنجومەنی قەزای ڕانیە و بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بازنەی سێی ناو کۆبونەوە
23/04/2021
بزوتنەوەی گۆڕان بۆچون و پێشنیاری هەڵسوڕاوانی دەکاتە بنەمای کاری بۆ هەنگاوەکانی ئایندەی لە پرسە سیاسی و ناوخۆییەکاندا.
ئەنجومەنی قەزای ڕانیەی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گفتوگۆکردنی دۆخی ناوخۆی ئۆرگان و ڕێکخستنەکانی بزوتنەوەکە و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، شەوی ٢٠٢١/٤/٢٢ لەگەڵ بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بازنەی سێی ناو، کۆبونەوە.
هەڵسوڕاوان بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕانیان بەگرنگ باسکردو ئاماژەیان بەوەدا ئەوان وەک هەمیشە ئامادەن بۆ بەرەوپێشبردنی کاری ڕێکخستنەکانی مەکۆ و بازنەو ڕایەلەکان.
لای خۆیانەوە بەشداربوانی ئەنجومەنی قەزای ڕانیەی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایانگەیاند: گۆڕان بۆچونی هەڵسوڕاوان بەهەند وەردەگرێت و دەیکاتە بنەمای کار و هەنگاوە سیاسیەکانی.