هەڵسوڕاوانی دەڤەری ڕاپەڕینی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەکاری بۆ خۆڕێکخستنەوە دەکەن

28/04/2021

ئامادەکاری بۆ خۆڕێکخستنەوەی ئەنجومەن و بازنە و ڕایەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوامی هەیە و هەڵسوڕاوانی دەڤەری ڕاپەڕینی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایدەگەیەنن: بەرەوپێشبردنی دۆخی ڕێکخراوەی دەکەنە پشتیوانی پتەوی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەکە.

شەوی چوار شەممە ٢٠٢١/٤/٢٨ ئەنجومەنی قەزای ڕانیەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بەشێک لەهەڵسوڕاوانی بازنەی حاجیاوا کۆبونەوە، بۆگفتوگۆکردن لەبارەی پرسە سیاسیەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و دۆخی ڕێکخراوەیی.
لە کۆبونەوە گفتوگۆی هەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ خۆڕێکخستەوە و دەرفەت ڕەخساندن بۆ توانا نوێیەکانی نێو ئۆرگانەکان کراو بەشداربوان جەختیان لە سەرخستنی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان کردەوە.

پێشنیار و بۆچونی بەشداربوان لەسەر شێوازی کاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و خزمەتکردنی گشتی تاوتوێ کران.

ئامادەبوان هاوکات لەگەڵ دوپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و کارنامەی تیمی حکومە و هەوڵی فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەکە، ڕایانگەیاند، لە دۆخی ئێستادا پێوستە فشارەکان چڕبکرێنەوە بۆ برەودان بە چاکسازی و خزمەتکردنی دۆخی هاوڵاتیان و باشکردنی ئابوری فەرمانبەران و کاسبکاران.


هەواڵی زیاتر