هەڵسوڕاوانی شارەزور پشتیوانی بڕیاری نوێبونەوە دەکەن
29/04/2021
ئەنجومەنی قەزای شارەزوری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردنی لەبارەی پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و کۆنفڕانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە و پشتیوانی لە بڕیاری نوێبونەوەو هێنانە پێشەوەی وزە و هزری نوێ دەکەن.
بەشداربوانی کۆبونەوەکە سەبارەت بە بەرنامەی کاری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت و پەرلەمان و جێبەجێکردنی کارنامەی گۆڕان لە حکومەت بۆچون و پێشنیارەکانیان خستەڕوو.
ئەنجومەنی قەزای شارەزوری بزوتنەوەی گۆڕان جەختیان لە گرنگی بوژاندنەوەی بازاڕ و باشکردنی دۆخی ئابوری کردەوە و پێشنیارەکانیان پێشکەشی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزا کرد بەئامانجی بەرزکردنەوە بۆ ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و کارکردن پێی.
سەبارەت بە پرۆسە ناوخۆییەکان هەڵسوڕاوانی شارەزۆر پشتیوانی خۆیان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و نوێبونەوە دوپاتکردەوە.