شارەزور؛ بانگەشەی سەرخستنی لیستی گۆڕان

19/09/2018

لەبەردەوامیی کۆبونەوە و بانگەشەکانی سەرخستنی لیستی گۆڕان ژمارە (148) لە شارەزور کۆبونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجامدرا.
کۆبونەوەکە بە بەشداریی سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و سەرۆکی جڤاتی گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و کاندیدانی لیستی گۆڕان بەرێوەچو.

لەو کۆبونەوەیەدا ژمارەیەک کەسایەتی دیاری قەزاکە بەشدار بون و ھاوھەڵوێستی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان (148) دوپات کردەوە.

سەرۆکی کۆمەڵەی جوتیارانی سەردەم و دو پارێزەری خۆبەخشی دۆسیەی جوتیاران ئامادە بون بۆ قسەکردنی لەسەر مافی جوتیاران و رایانگەیاند: لەھەوڵی گێڕانەوەی ماف و شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمدان لە بەغدا.
 بەشدارانی کۆبونەوەکە داوایان لە دانیشتوانی ناوچەی شارەزور کرد دەنگ بدەن بە لیستی گۆڕان ژمارە (148) بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان.

شارەزور- ئاکۆ عەبدولقادر