شارەزوور؛ كۆبوونەوەی بەرفراوانی گۆڕانخوازان بۆ خۆڕێكخستنەوە و قۆناغی نوێ

22/08/2026

شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگاریەكان و دۆخی ناوخۆیی و هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە لەگەڵ هەڵسوڕاوانی شارەزوور، كۆدەبێتەوە.

لە چوارچێوەی راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانی و كۆبونەوەكانی جڤاتی نیشتمانی و دەستوری نوێی ناوخۆیی پەسەندكراوی كۆنفڕانس پەیوەست بە هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە، شاندێكی گۆڕان كە پێكهاتون لە شاخەوان رەئوف بەگ و نەسرین جەمال ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی، كاوە عوسمان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بە ئامادەبوومی باژێروان و بەرپرسی دامەزراوەی گەنجان و بەرپرس و نوێنەرانی دامەزراوەی ژنان، لە مەكۆی گۆڕان لە شارەزوور لەگەڵ هەڵسوڕاوانی سنوورەكە كۆبونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە زیاتر لە (130) هەڵسوڕاوی سنوورەكە ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەكان و هەنگاوەكان بۆ قۆناغی نوێ و نوێنەرایەتیكردنی ڕاستەقینەی داخوازییەكانی خەڵك گفتوگۆكرا، هەڵسوڕاوان جەختیان لە پاڵپشتی بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان و پشتیوانی هەنگاوەكانی داهاتووی كرد.

لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئاست و ئۆرگانەكان لەژیر راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانیدا سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوە و هەنگاوی كرداریی و ئامادەكاریە بۆ قۆناغی نوێ بەشێوەیەك كە لە ئاست چاوەڕوانی گۆڕانخوازان و تەواوی هەڵسوڕاوان و خەڵكدا بێت.


هەواڵی زیاتر