گۆڕان لە ڕانیە: داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی خەڵکین

30/04/2021

زنجیرە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی قەزای ڕانیەی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵسوڕاوانی سنورەکە بەردەوامی هەیە بە ئامانجی برەودان بە کاری ڕێکخراوەی.

لەوچوارچێوەیەدا شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی قەزای ڕانیەی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بازنەی دووی ناوەندی ڕانیە کۆبونەوە.

بەشداربوانی کۆبوناوەکە لەگەڵ هەڵسەنگاندنی دۆخی ڕێکخراویی و ئامادەکاری بۆ بەرەوپێشبردنی کاری ڕێکخراوەی و نوێبونەوەی ئۆرگانەکان داوایانکرد، گۆڕان لە فشارەکانی بەردەوامبێت بۆ باشکردنی دۆخی خەڵک.

ئەنجومەنی قەزای ڕانیەی بزوتنەوەی گۆڕان، هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیان بۆ هەڵسوڕاوان ڕونکردەوە و ڕایانگەیاند، بەرژەوەندی خەڵک لە ئەولەویەتی کارەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەو داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی خەڵک دەبین.


هەواڵی زیاتر