رێبوار ئەحمەد: گۆڕان مۆدێلى چەقبەستوى نوێنەرایەتیکردنى لە هەرێمى کوردستان گۆڕى

24/07/2021

رێبوار ئەحمەد، رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەى گۆڕان ئاستى هۆشیارى بەرزکردەوە و نوێنەرایەتى و حکومڕانیکردنى لە وەرگرتنى پۆست و ئیمتیازەوە گۆڕى بۆ ئەرک و بەرپرسیارێتى و نوێنەرایەتى راستەقینە.

رێبوار ئەحمەد، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە (١٢)یەم ساڵیادى یەکەم بەشدارى سیاسى بزوتنەوەکەدا بە سایتى فەرمى (گۆڕان)ی راگەیاند: لەم ماوەیەدا گۆڕان باشترین خه‌باتی كردوه‌ له‌ روی خه‌باتی سیاسی و چاودێری و په‌له‌مانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و عێراق، له‌سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه‌ دو بابه‌تی زۆر به‌باشی رونكرده‌وه‌ كه‌ نه‌زانراوبون ئه‌وانیش حكومه‌تداری بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ كه‌ ئه‌و ستافه‌ی حكومداری ده‌كه‌ن خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی هه‌رێم بكه‌ن و چاودێری ره‌وشی سیاسی و سیادی و ئه‌منی و پشتگیری خه‌ڵك بكه‌ن له‌ پێشتردا حكومڕانی بریتی بو له‌ وه‌رگرتنی پۆست و به‌گه‌وره‌ سه‌یركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ حكومه‌تدان، خاڵێكی دیكه‌ ئاشناكردنی خه‌ڵك بو به‌ بودجه‌ و تیشک خستنە سەر ناڕونییەکانى داهات و بونى گەندەڵى .

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، رونى دەکاتەوە کە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌باتێكی گه‌وره‌ی كرد و خه‌ڵكی هه‌رێمی ئاشناكرد بەوەى حكومڕانییه‌كی نادروست دەکرێن و به‌پێی یاسا و رێنمایی و یەکسانى مامەڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكومڕانی له‌ هه‌رێمدا ناكرێت.

ئەو جەخت دەکاتەوە لەوەى کە بزوتنەوەى گۆڕان رۆڵى نوێنەرایەتى بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنى پارێزگاکان گەڕاندەوە و "وایكرد نوێنەران لەو دامەزراوانە به‌ناچاری ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبەجێ بکات و به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌ران خۆى بە بەرپرسیار بزانێ و به‌شوێن هه‌مو ناجۆری و دوای ئه‌و داواكاریانه‌ بكه‌وێت كه‌ وەک په‌یامی كاتی هه‌ڵبژاردن به‌خه‌ڵكی داوه‌، بەشێوەیەک ساڵانی پێشو (111) ئه‌ندام په‌رله‌مان خۆیان هه‌ڵئه‌بژارد، بەڵام خه‌ڵك ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می دەناسین و دواى هەڵبژاردن دابڕانێکى گەورە لەنێوان دەنگدەدەران و پەرلەمانتاران و نوێنەرانى دیکە دروستدەبو، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وایكرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان هه‌ڵئه‌بژێرن ببن به‌ نوێنه‌ری خه‌ڵك، رۆژانه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌ ته‌له‌فۆنیان بۆ بكرێت و سه‌ردانیان بكرێت و گله‌یی و گازنده‌یان لێبكرێت و له‌ڕوی ویژدانه‌وه‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئەو رۆڵەى بزوتنەوەى گۆڕان بو کە وایکردوە ئێستا دەیبینین نەک ته‌نها نوێنەرانى ئۆپۆزسیۆن له‌ فراکسیۆنەکانى ده‌سه‌ڵاتیش و به‌ناچاری له‌ حزبه‌كانی دیكه‌، ئێستا ئه‌و مۆدێله‌ دوبارە دەکەنەوە، ئه‌وه‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داهێنه‌ری بو".

رێبوار ئەحمەد، ئاماژە بەوەش دەکات کە سەربارى ئەو رەخنانەى لە پەرلەمان هەیە، بەڵام ئەو جموجۆڵەش کە لەپەرلەمان دەبینرێت لە بەدواداچون بۆ مافەکانى خەڵک، بزوتنەوەى گۆڕان سەرمەشق و داهێنەریەتى و ئەو بو کە (١٢) ساڵ لەمەوبەر توانى پێناسه‌ی په‌رله‌مان و بودجه‌ و نوێنه‌رایه‌تی و په‌یوه‌ندی نێوان نوێنه‌ر و ده‌نگده‌ر په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و هاوڵاتی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانتار و هاوڵاتی بکاتەوە و هەڵیبسەنگێنێ".


هەواڵی زیاتر