دیدارى (ئەزمونى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان و ئومێد) بەڕێوەدەچێت
24/07/2021
سبەینێ یەکشەممە
(٢٥/٧/٢٠٢١) دیدارى گۆڕان (ئەزمونى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان و ئومێد) بەڕێوەدەچێت.
ژورى پەرلەمانى
بزوتنەوەى گۆڕان، دواى (١٢) ساڵ لە یەکەم بەشداریی سیاسى بزوتنەوەکە لە هەڵبژاردنى
خولى سێیەمى پەرلەمانى کوردستان، لە شارى هەولێر دیدارێک لەژێر ناونیشانى (ئەزمونى
سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان و ئومێد) ساز دەکات.
لە دیدارەکەدا
جگە لە وتەى کاردۆ محەمەد رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان، چوار پانێڵ بۆ
هەریەکە لە (ئەبوبەکر عەلى، زریان رۆژهەڵاتى، د. هەردى مەهدى و سوعاد عەبدولڕەزاق)
بەڕێوەدەچێت و لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆى بۆچونەکان دەکرێت.