د. محەمەد شوانى: ئەگەر کار لەسەر پرۆژه‌كانی گۆڕان بکرایە (51%)ی خاكی كوردستان لەدەست نەدەدرا
25/07/2021
د.محه‌مه‌د شوانى رایدەگەیەنێت؛
دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بو له‌مێژوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوری له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌گشتی، به‌پڕۆژه و به‌رنامه‌یه‌كی نوێ و جیاواز
له حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی پێش‌و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی هاتونه‌ته ئاراوه.
د. محەمەد شوانى، رێکخەرى
ژورى ناوچە دابڕێنراوەکان لە (١٢)یەم ساڵیادى بزوتنەوەى گۆڕاندا بە سایتى فەمى
(گۆڕان)ى راگەیاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو چین و
توێژى خوێده‌وار و خه‌ڵكی رۆشنبیر و دڵسۆز و خەڵکى مه‌ده‌نی و گه‌نجی دڵسۆز بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بوه جێگه‌ی ئومێدی گه‌وره
بۆیه وه‌كو خاڵێك وه‌ك ئه‌و وه‌رچه‌رخان و پێشكه‌وتنه ژماره‌یه‌كی زۆر و خه‌ڵكێكی
زۆر به‌پیری ئه‌م پرۆژه‌وه هاتن، به‌رنامه‌كانیشی گوزارشتیان له چاره‌سه‌ركردنی
مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌ی پرسی كورد و كێشه‌كانی كورد به‌گشتی و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و
ناوچانه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خرابونه بواری ده‌نگدن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی
یاسایی، بۆیه دیدگای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئەو قۆناغە و بۆ ئێستا و تا (50) ساڵی
دیكه‌ش بەشێوەیەکە کە هیچ گروپ و رێكخراوێك ناتوانێت ئه‌و سنوره تێپه‌ڕێنیت كه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو چوارچێوه‌ی و داواكارییه‌كانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێشکەشى کردوە.
ئاماژە
بەوە دەکات کە جیاوازی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رنامه و پڕۆژه‌بو بۆ به‌ده‌ستوری
كردن، ئه‌و جیاوازیانه بو كه‌وایكرد بزوتنه‌وه‌ی گۆران گڕوتینێكی باش بدات به‌پرسی
سیاسی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا و جۆرێك له جۆش و خرۆش بدات به هاوڵاتیانی
كوردستان له به‌رشداریكردن له مۆدێلێكی نوێی به‌ڕێوه‌بردن و بانگه‌شه بۆ جۆرێكی
نوێ له به‌ڕێوه‌به‌ردن و ئیداره‌دانی كۆی پرسه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست كه‌له‌توانا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی
گۆڕان و تاڕاده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاته هه‌ێمایه‌تییه‌كان نه‌بوه، وایكردوه نه‌توانین تائێستا
دیدگاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دیبهێنین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان
بوه كه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره و پێشكه‌وتنێكی گه‌وره ده‌بو كه ده‌بوه
بازدانێك بۆ قۆناغێكی ئارامتر و باشتر.
ئەوەش
دەخاتەڕو کە پرۆژه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و داواكارییه‌كانی به‌شێوه‌ی پاكێج
رونكراوه‌ته‌وه له ریگه‌ی په‌رله‌مان و ئۆپۆزسیۆنه‌وه دراوه به ده‌سه‌ڵات تا
كاری له‌سه‌ربكات، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی گوێ نه‌گرتن و كارنه‌كردن به پرۆژه‌كانی
گۆڕان (%51)ی خاكی كوردستان لەدەستدرا دوبارە كاره‌ساتى تەعریب به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌دا
نه‌ده‌هات كه پێشتر وه‌ستابو، دەشڵێت: دۆخی ئێستای ناوچه كوردستانییه
دابڕێنراوه‌كان، دۆخی ئێستای ته‌واوی پێگه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی،
دۆخی ئێستای لایه‌نی ئابوری و قه‌یرانه داراییه‌كان و بێسه‌روبه‌ره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ردنی
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌موی له ئه‌نجامی عینادی سیاسی و گوێ نه‌گرتنه له داواكاریی
و خواسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌م وه‌ك پرۆژه و هه‌م وه‌كو چاره‌سه‌ر، له‌ماوه‌ی
ئه‌م (12) ساڵه و له‌هه‌ر كه‌ناڵێكه‌وه رێككه‌وتبێت له‌كاتی ئۆپۆزسیۆنیشییه‌وه
پێشكه‌ش به‌ده‌سه‌ڵاتی كردوه داوای جێبه‌جێكردنی كردوه كه ده‌بنه مایه‌ی هێنانی
ئارامی و سه‌قامگییری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێشكه‌وتن و ده‌ربازبون له‌م قه‌یرانانه كه پێشبینی كردوه
و چاره‌سه‌ریشی بۆ داناوه".
هەروەک
پێیوایە ئێستاش ئەگەر ئەو پڕۆژە و بەرنامانەى گۆڕان بخرێنە بوارى جێبەجێکردنەوە،
دۆخەکە بە ئاڕاستەیەکى راستدا دەڕوات، ده‌سه‌ڵات ئیراده‌ی هه‌بێت هه‌موكاتێك بۆ
چاكسازی دره‌نگ نیه،ئێستا هەلە و كاتی ئه‌وه‌یه به‌و به‌رنامانه‌دا بچیینه‌وه
كاتی ئه‌وه‌یه به‌خۆدا بچینه‌وه و یه‌ند له شكسته‌كانی رابردومان وه‌ربگرین،
بۆیه هه‌ركاتێك به‌رنامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جێبه‌جێ بكرێن و ئه‌وه‌ی هاتوه‌ته‌دی
په‌ره‌یان پێبده‌ین.