د. محه‌مه‌د شوانی: به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگی كورد په‌رته‌وازه‌ بوه‌

20/12/2023

د.محه‌مه‌د شوانی، رێكخه‌ری ژوری ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت: ‌هه‌بونی چه‌ند لیستێك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان زیانی به‌كورد گه‌یاندوه‌ و بوەته‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگی كورد بفه‌وتێت.

ئاماژە بەوەش دەكات، له‌كاتی تۆماركردنی قه‌واره‌ سیاسسه‌كان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌ی پیشكه‌شی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كرد، تیایدا داوای یه‌كڕیزی و یه‌ك لیستی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕینراوه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام په‌سه‌ند نه‌كرا، ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیاره‌یان ره‌ت نه‌كردایه‌ته‌وه‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورد زۆرینه‌ ده‌بو.


هەواڵی زیاتر