د.محەمەد شوانی: نابێت کورد لە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە کەرکوک سارد ببێتەوە
06/12/2023
ئه‌ندامێکی
جڤاتی نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ئه‌گه‌ر لایەنە سیاسییەکانى کورد
لە رابردودا به‌رنامه‌یه‌كی وردی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانی هه‌بوایه ئه‌و مه‌ترسییانەى
لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان لەسەر کورد هەیە دروست نه‌ده‌بو، بەڵام لەگەڵ
ئەوەشدا نابێت کورد لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارە لە کەرکوک سارد ببێتەوە و
پێویستە جیاوازییەکان وەلا بنرێت و بە چڕى بەشدارى پڕۆسەکە بکەن.
د.محەمەد
شوانی، رێکخەری ژوری ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان،
رایدەگەیەنێت؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو تاوانه و سته‌مه‌ی به‌سه‌ر پێكهاته
كوردا هاتوه، به‌ڵام هیچ لایه‌ن و كه‌س و حزبێك له پێكهاته‌كانی كه‌ركوك گومانیان
له‌وه نییه كه پێكهاته‌ی كورد زۆرینه‌ی پارێزگای كه‌ركوكە، ئەگەر كورد زیاتر یه‌كگرتو
بوایه پێكه‌وه له ناو لیستێكدا نه‌ك بەم
په‌رش و بڵاویه ئەوا بە دڵنیاییەوەزۆرینە دەبو.
وتیشی:
سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان پێویسته كورد چاوی له‌سه‌ر كه‌ركوك بێت، چونكه مافی
راسته‌قینه‌ی كورده، پێویستە پێكهاته‌ی كورد له‌پارێزگای كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی
ده‌نگدان و به‌شداری سیاسییەوە پۆسته‌كانی وه‌ربگرێته‌وه.
د. محەمەد
شوانى، ئاماژە بەوە دەکات؛ ئه‌گه‌ر كورد به‌رنامه‌یه‌كی وردی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانی
هه‌بوایه لە ساڵانى رابردودا ، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی له‌سه‌ر مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی پۆستی
پارێزگاری كه‌ركوك هه‌یه، دروست نه‌ده‌بو.