فراکسیۆنى گۆڕان دو یاداشت ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکات

28/07/2021


فراکسیۆنى گۆڕان دو یاداشت ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکات و تێیدا داوا دەکات حکومەت لەبرى وەگرتنى قەرزى ئاو و کارەبا، پارەی خزمەتگوزارییەکان لە موچەى پاشەکەوتکراو وەربگرێتەوە، هاوکات داواى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەى بەهەندەردانى سامانى گشتى و خراپى بەشە ئاردى مانگانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/7/2021) فراکسیۆنى گۆڕان دو یاداشتى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کرد، لە یاداشتى یەکەمدا داوا دەکات حکومەت ئەژمارى بانکى بۆ هاوڵاتیان و موچە خۆران بکاتەوە و بڕى پارەى پاشەکەوتکراوى تێدا دابنرێت و دواتر قەرزى کرێى ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان لەو پارە پاشەکەوتکراوە هەڵبگرێت (مقاسە بکات). بەو پێیە موچەخۆران ناچار نەکرێن پارەى خزمەتگوزارییەکان بدەنەوە لەکاتێکدا حکومەت موچەى پاشەکەوت کردون.


لە یاداشتێکى دیکەدا فراکسیۆنى گۆڕان داواى بەدواداچون دەکات بۆ خراپى کوالێتى بەشە ئاردى مانگانەى نێو بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان.


هەواڵی زیاتر