دو پەرلەمانتارى گۆڕان: پێویستە کارگەى مەرمەڕى ماوەت بۆ خزمەتى گشتى بەگەڕ بخرێتەوە

03/08/2021

دو پەرلەمانتارى گۆڕان بەدواداچون بۆ کارگەى مەرمەڕى ماوەت دەکەن و رایدەگەیەنن پێویستە ئەو کارگەیە کە لەسەر بودجەى گشتى دروستکراوە بۆ خزمەتى گشتى بەگەڕ بخرێتەوە.

هەریەکە لە دابان محەمەد و عەلى حمە ساڵح، پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لەبارەى کارگەى مەڕمەڕى ماوەت بە نوسراوى فەرمى پرسیار ئاڕاستەى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى دەکەن و تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کارگەیە لەسەر بودجەى گشتى نزیکەى (20) ملیۆن دۆلارى تێچوە، بەڵام لە رابردودا کرابو بە کارگەى جگەرە و بێ ئاگادارى حکومەت بارى جگەرەى تێدەکرا و هەندێک مارکەى جیهانى تێدا ساختە دەکرا، ماوەیەکە ئەوە وەستاوە بەڵام پلانى ئەوە هەیە کۆمەڵێ کەسى تر بۆ هەمان مەبەست بیخەنەوە کار.

ئەو دو پەرلەمانتارە رایدەگەیەنێنن؛ ئەم کارگەیە لەسەر بودجەی گشتی دروستکراوە و پێشتر بەنایاسایی کراوە بە کارگەی جگەرە، نابێت دیسانەوە بدرێتەوە کەسێکی دیکە بۆ ساختەکاری جگەرە، پێویستە بەگەڕبخرێتەوە بۆ خزمەتی گشتی.


هەواڵی زیاتر