ئەنجومەنی قەزای سۆران ئامادەکاریی بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن دەکات
14/08/2021
ئەنجومەنی قەزای سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەکارى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن و
خستنەگەڕى هەوڵەکان دەکات بۆ سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە (14/8/2021) ئەنجومەنی قەزای سۆرانی بزوتنەوەى گۆڕان لە مەکۆى
سۆران کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزا و بازنە و رایەڵەکانى بەڕێوەبرد، بەمەبەستی خۆ
ئامادەکردن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ
کرا لەبارەى هەنگاوەکانى داهاتو بۆ دەستپێکردنى هەڵمەتى هەڵبژاردن و چۆنیەتى
دابەشکردنى رۆڵ و کاراکردنى بازنە و رایەڵەکان، هەماهەنگی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هاوپەیمانی کوردستان و چۆنیەتی دەستپێکردنی هەڵمەتی
بانگەشەکان بۆ سەرخستنی قەوارەکە و کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێکرا