فراکسیۆنى گۆڕان: پێویستە حکومەت و پەرلەمان رێگربن لەوەى ژیانى هاوڵاتیان قورستر بکرێت
24/08/2021
فراکسیۆنى
گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، دو یاداشت ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکات و
داوا دەکات پەرلەمان و حکومەت رێگرى لە قۆرخکردنى بازاڕ لەلایەن هەندێک لە
بازرگانان و بەرزرکردنەوەى نرخى پێداویستیەکانى ژیانى هاوڵاتیان بکەن.
لە دو یاداشتى
جیاوازدا کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستانیان کردوە، فراکسیۆنى گۆڕان
داواى هەنگاونانى حکومەت و پەرلەمان دەکەن بۆ رێگرى لەو بەرزبونەوەیەى نرخى پێداویستیەکانى
ژیان و نان و نرخى بەنزینى گرتوەتەوە.
هاوکات
فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ساڵانى رابردودا ژمارەیەک
یەکەى نیشتەجێبون لە هەرێمى کوردستان دروستکراون و بە نیوە ناچڵى بەجێهێڵراون.
هەروەک لە
یاداشتەکەیاندا فراکسیۆنى گۆڕان داوا لە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دەکەن،
حکومەتى هەرێم پابەند بکرێت بە تەواوکردنى ئەو پڕۆژانە و دابەشکردنیان بە زوترین
کات.