شوناس شێرکۆ: هاوپەیمانى کوردستان هاوپەیمانێتیەکى بەهێزە و کەسانى بەهێزیشى کاندید کردوە

13/09/2021

وەک هاوپەیمانى کوردستان بەرنامەیەکى تۆکمە و توندوتۆڵمان هەیە بۆ دەستەبەرکردنى موچەى خەڵک، بەدیهێنانى سەقامگیرى و دابینکردنى خزمەتگوزارى زیاتر بۆ خەڵکى کوردستان.

شوناس شێرکۆ، کاندیدى ژمارە (٣٢) لە بازنەى (١)ى سلێمانى لە هاوپەیمانى کوردستان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایدەگەیەنێت؛ هاوپەیمانى کوردستان هاوپەیمانێتیەکى بەهێزە، لە چوارچێوەیدا کەسانى بەهێز کاندید کراون بۆئەوەى هەر یەکێک لەوانە بەپێى پسپۆڕى و شارەزایى و ئەزمونى خۆى لە پنتێک لە پنتەکانى حکومڕانى و نوێنەرایەتى کوردى هەبێت و داکۆککى لە مافەکانى خەڵکى کوردستان بکات.

تایبەت بە ئەزمون و بەگەر خستنى هەوڵەکانى خۆى وەک یەکێک لە هاوپەیمانێتیەکە، شوناس شێرکۆ کاندیدى ژمارە (٣٢) لە بازنەى (١)ى سلێمانى، دەڵێت: عێراق وڵاتێکە کاریگەرى وڵاتانى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى بەسەرەوەیە، منیش بەوپێیەى ئەزمونم لە بوارى دیپلۆماسى هەیە دەتوانم لەو بوارانەدا کارى جدى و زیاتر بکەم ، بەشێوەیەک کە بەرچاوڕونى زیاترمان هەبیێت و ئەو دەستکەوتانەى خەڵکى کوردستان هەیەتى بیپارێزین و زیاترى بکەین، هاوکات ئەو ئەزمونە بخەینە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانى خەڵک و خاکى هەرێمى کوردستانەوە.


هەواڵی زیاتر