د. ده‌رباز محه‌مه‌د: هاوپه‌یمانی كوردستان كۆتایی به‌ چیرۆكی هات و نه‌هاتی بودجه‌ و موچه‌ ده‌هێنێت

28/09/2021

د. ده‌رباز محه‌مه‌د، رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هاوپه‌یمانی كوردستان كۆتایی به‌ چیرۆكی هات و نه‌هاتی بودجه‌ و موچه‌ ده‌هێنێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوسه‌نگی هێز له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌پارێزن و چوار ساڵی داهاتو به‌ئارامی  به‌ڕێده‌كه‌ن.

د. ده‌رباز محه‌مه‌د، رێگه‌پێدراوی فەرمى هاوپه‌یمانی كوردستان، رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ ده‌توانێت ئامانجی ستراتیژی، خزمه‌تی زیاتر و باڵانس له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌غدا رابگرێت به‌شێوه‌یه‌ك له ‌خزمه‌تی خه‌ڵك هه‌رێمی كودستاندابێت.

وتیشی: ‌پێشتر تاكڕه‌وییه‌كی گه‌وره‌ هه‌بوه‌‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ناوخۆی هه‌رێم‌ ‌تێكدراوه‌، هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌و واقیعه‌ خراپه‌ی رابردو راستده‌كاته‌وه‌ و گۆڕان و یه‌كێتی ده‌توانن به‌هێزێك و توانایه‌ك و دیپلۆماسییه‌كی باشتر لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ینه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك چیرۆكی ناردنی و نه‌ناردنی بودجه‌ و موچه‌ و دروستكردنی گرفت له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت.

د. ده‌رباز محه‌مه‌د، رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هاوپه‌یمانی كوردستان  هێزێكی نوێ ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چوارساڵی ئاینده‌ له‌ سێ ساڵی رابردو جیاواز بێت و كێشه‌ و گرفته‌كانی رابردو له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌ر به‌یه‌كیشه‌وه‌ هه‌نگاوه‌ گه‌وره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بنێین.


هەواڵی زیاتر