د. ده‌رباز محه‌مه‌د: هاوپه‌یمانی كوردستان سێ په‌یام ده‌گه‌یه‌نێت به‌ به‌غدا

22/09/2021


سه‌ردانی ئەمڕۆى كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ گه‌یاندنی سێ په‌یام بو، رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستانیش ده‌ڵێت: پشتیوانی هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی كورد له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (2021.9.21) د. ده‌رباز محه‌مه‌د، رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی پشتیوانی كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ شاری به‌غدا رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌سه‌ردانیكردنی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق گه‌یاندنی سێ په‌یامه‌ كه‌ ئه‌ویش پشتیوانیكردنی كاندیده‌كان هاوپه‌یمانی كوردستانه‌ له‌ به‌غدا به‌تایبه‌تی كاندیده‌كه‌ی شاری به‌غدا و داواكارم برا كورده‌ دانیشتوه‌كانی شاره‌كه‌ متمانه‌ی خۆیانی پێبده‌ن.

وتیشی: هاوپه‌یمانی كوردستان یه‌پامی دوه‌می ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی شاری به‌غدا به‌گشتی و برا كورده‌ فه‌یللییه‌كانمان به‌تایبه‌تی كه‌ دانیشوی شاری به‌غدان ده‌كات، ئێوه‌ هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێز كه ‌له‌ ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان قورسایی خۆی هه‌یه‌ پشتیوانیتان ده‌كات، بۆیه‌ داواكارم ئێوه‌ش پشتیوانی له هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ن، چونكه‌ هاوپه‌یمانی پشتیوانی ته‌واوی ئێوه‌ ده‌كات.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، یه‌پامی سێیه‌می هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هاوسه‌نگییه‌ سیاسییه‌كانه‌ له‌عێراق، راسته‌ له‌ هه‌رێم تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافی خۆمان هه‌یه‌ و له‌ ده‌ستوردا به‌رونی باسی كراوه‌، به‌ڵام ویستی كورد له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا هۆكاری ئاشتی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان بین بۆئه‌وه‌ی عێراقێكی به‌هێز له‌ روی ئابوری و سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی وڵات له‌هه‌مو شاره‌كان به‌ ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خۆمانی ده‌زانین.

رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستان، ئاماژەى بەوەشکرد؛ ویستی هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێیه‌ له‌گه‌ڵ عێراق بكرێته‌وه‌، چونكه‌ سێ كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی عێراق به‌ كێشه‌ و ئاسته‌نگی زۆردا تێپه‌ڕیوه‌ كه‌ بونه‌ته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی، بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئابوری، ئێمه‌ به‌غدایه‌كی به‌هێزمان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانی پێ به‌هێز بكه‌ین و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوردا هاتوه‌ وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌‌ین  .


هەواڵی زیاتر