لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنفرانس و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە

19/11/2022

‎لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنفرانس و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ناوخۆیی و ئامادەكارییەكانی بەستنی دوەم كۆنفڕانسی نیشتیمانی كۆبونەوە.

‎ئەمڕۆ شەممە (۱۹/١١/٢٠٢٢) لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان، لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنفرانس و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی رەشنوسی هەمواری دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و وەرگرتنی دوا سەرنج و پێشنیاری ئەندامانی جڤاتی گشتی لەسەر ئەو پرسە.

‎هەروەك جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دوا کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی و پرسی ئاشتەوایی تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.

‎ئەوە لەكاتێكدایە، رۆژی (٢٩/١٠/٢٠٢٢) هەردوو جڤاتى نیشتمانى و گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەئامادەبونى هەردو لیژنەى باڵاى کۆنفرانس و دەستەى هەماهەنگى کۆنفرانس کۆبونەوە و تێیدا شەش راپۆرتى ئامادەکارى کۆنفرانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان تاوتوێکران و جەختکرایەوە بۆ تێپەڕاندنى ئاڵنگارییەکانى بەردەم بزوتنەوەکە، دوەم کۆنفرانسى نیشتمانى لە نزیکترین کاتدا ببەسترێت.


هەواڵی زیاتر