د.هۆشیار عومەر: ئامانجمانه دوای هه‌ڵبژاردن بە یەکەوە و به ده‌نگێكی به‌هێزتره‌وه قسه بكه‌ین
14/09/2021
کاندیدى ژمارە (33)ى بازنەى (5)ى سلێمانى هاوپەیمانى کوردستان رایدەگەیەنێت؛
ئامانجمانه هاوپه‌یمانی كوردستان گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
داهاتودا له عێراق كه نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات و له قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌نگێكی
به‌هێزتره‌وه قسه بكه‌ین و مافەکانى کورد داوا بکەین.
د.هۆشیار عومەر، کاندیدى ژمارە (33)ى بازنەى (5)ى سلێمانى هاوپەیمانى
کوردستان کە کەلار و دەربەندیخان و کفرى و چەمچەماڵ دەگرێتەوە، لە چاوپێکەوتنێکى
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: له‌سه‌ر ئاستی به‌غداد یەکەم ئامانجمان رێگریه له‌و هه‌وڵ
و هه‌نگاوانه‌ی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ده‌ستكاری سیسته‌می سیاسی و ده‌ستور بكرێت، پێمانوایه
ئێستا كورد به‌راورد به قۆناغی دوای 2003 یه‌گجار لاوازه و په‌رش و بڵاوه له‌ڕوی
هاوسه‌نگی هێزه‌وه ناتوانێت وه‌كو پێش‌و به‌شێکبێت له‌كۆی بڕیاره‌كان ئه‌گه‌ر خۆی
كۆبكاته‌وه جۆرێک له یه‌ک گوتاریی دروست بكات، له قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردندا ده‌مانه‌وێت
به‌ده‌نگێكی به‌هێزتره‌وه قسه بكه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌كمان فراكسیۆنێكی جیابێت
ئه‌و ئه‌زمونه‌مان كردوه ناتوانێت ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی هه‌بێت كه ڕه‌نگه پێكه‌وه
بین له به‌شداری له حكومه‌ت و به‌شداری له بڕیار په‌رله‌ماندا له سه‌رۆكی لیژنه‌كاندا
و كۆتایی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كۆی پرۆسه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی تایبه‌ته
به په‌یامه‌كان ئێمه هه‌م بۆ ئه‌وه‌یه به‌رگری بكه‌ین له‌و مافانه‌ی چه‌سپێراون
هه‌م بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و مافانه‌ی كه پشتگوێ خراون چ مافه ئابورییه‌كان بێت چ
خزمه‌تگوزارییه‌كان بێت چ مافه سیاسی و كلتورییه‌كان بێت بەیەكه‌وه به‌رگری لێبكه‌ین.
باس لەوە دەکات کە ئەو پێشوازی و بەدەمەوە هاتنەى لە هەڵمەتى هەڵبژاردنى
ئەم چەند رۆژەدا لەلایەن دەنگدەران و گۆڕانخوازانەوە لێمانکراوە وەک هاوپەیمانى کوردستان
و کاندیدى گۆڕان لە نێو هاوپەیمانێتیەکە جێگه‌ی دڵخۆشیه.
دەشڵێت: ده‌نگدان مافێكه قابیلی زه‌وتكردن نییه ئه‌مه مافێكی خوایی و
مافێكی یاساییه پێموایه هاوڵاتیانی كوردستان نابێت ئه‌و مافه‌ی خۆیان به‌هه‌ده‌ر
بده‌ن و پێویستە بەشدارى پڕۆسەکە بکەن و دەنگ بدەن گەشبینیشم بەوەى خەڵک هۆشیارە و
بەشداریى لە پڕۆسەکەدا لە ئاستێکى بەرزدا دەبێت.
کاندیدى ژمارە (33)ى بازنەى (5)ى سلێمانى هاوپەیمانى کوردستان کە کەلار و
دەربەندیخان و کفرى و چەمچەماڵ دەگرێتەوە، جەخت لەگرنگى سیستمى پەرلەمانى دەکات
بەلاى بزوتنەوەى گۆڕانەوە و دەڵێت: گه‌وره‌ترین ململانێی نێوان ئێمه و پارتی دیموكراتی
كوردستان كه په‌رله‌مانی له‌سه‌ر داخرا و ئه‌وه ئابڕوچونێكی یه‌كجار مه‌زن بو بۆ
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد، لە وەڵامی ئەو پرسیارەش کە رەخنە لە هاوپەیمانی
نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی دەگرن کە لە پێشتردا ڕکابەری یەکتربون بەڵام ئێستا
بەهاوبەشی بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن.
د.هۆشیار دەشڵێت: ئێمه به‌بێ جیاوازی له قۆناغی ئۆپۆزیسیۆندا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی
ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامى (دادگه‌ری) كارمان كردوه و پرۆژه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بوه
دواتر له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنمان كردوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵ یه‌كێتیشدا به‌هه‌مان شێوه، هاوپەیمانێتیش کە پێکهێنراوە ئامانجی ئێمه بوه،
ئامانجی رێككه‌وتنامه‌كانی پێشومان بوه كه خودی ره‌وانشاد نه‌وشیروان موسته‌فا
ئه‌مین به ئاماده‌بونی مام جه‌لال ئیمزای كردوه، ئه‌و ته‌رازوی هێز ڕاستكردنه‌وه‌یه‌ش
ته‌نها بۆ كوردستان نییه، به‌ڵكو بۆ به‌غدادیشه، ئامانجمانه هاوپه‌یمانی
كوردستان گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتودا له عێراق
كه نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات".