ده‌رباز محه‌مه‌د: هاوپه‌یمانی كوردستان له‌به‌غداوه‌ شه‌ڕی موچه‌ و قوتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

21/09/2021

رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كێكه‌ له‌ كلیلیه‌ گرنگه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد و ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانی كوردستان له‌به‌غداوه‌ شه‌ڕی موچه‌ و قوتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

د. ده‌رباز محه‌مه‌د، رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كێكه‌ له‌ كلیلیه‌ گرنگه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد، سه‌ردانی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ به‌غداش بۆ پشتیوانی كردنه‌ له‌ كاندیده‌كه‌ی به‌غدا و گه‌یاندنی په‌یامێكه بۆ عێراقییه‌كان كه‌ هاوپه‌یمانی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ هێزه‌‌ به‌هێزه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها په‌یامی تایبه‌تیشمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خواستی كورد باشتركردنی ‌په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوسه‌نگی و ته‌وافقه‌ی له‌ رابردودا هه‌بوه‌، به‌تایبه‌تی پێش ساڵانی (2017) كه‌ بودجه‌، موچه‌، پێشمه‌رگه‌ و ناوچه‌ جیناكۆكه‌كان هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بنێین.

ده‌رباز محه‌مه‌د، رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان نائومێدی هه‌یه‌، به‌ڵام هاوپه‌یمانی جێگه‌ی ئومێده‌ و له ‌به‌غداوه‌ شه‌ڕی موچه‌ و قوتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، بۆیه‌ هاوڵاتیانی كوردستان پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌ كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ستخۆشی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانیی ده‌كه‌ن ‌كه ‌له‌ پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ده‌ستورییه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان، یه‌كڕیزی و گه‌ڕانه‌وه‌ به ‌به‌هێزی بۆ به‌غدا هاوپه‌یمانیان كوردستانیان پێكهێناوه‌، داوا ده‌كه‌ن له‌ به‌غداوه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی‌ په‌یوه‌ست‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.


هەواڵی زیاتر