شوناس شێرکۆ لە بەغداوە: هاتووین بڵێن بەیەکەوە و بە بەهێزی ئەو هەڵانە راست دەکەینە کە لە رابردودا کراوە
21/09/2021
شوناس حسێن، کاندیدی ژمارە (٣٢)ـی بازنەی (١)ـی سلێمانیى
هاوپەیمانى کوردستان، لە بەغداوە بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند: هاتوین پەیامی ئاشتی بگەیەنین، هاتووین بڵێن بەیەکەوە دەتوانین بە بەهێزی
لە بەغداد کە شوێنی بڕیاردانی سیاسی ئێستای عێراق و شوێنی راستکردنەوەی ئەو
هەڵانەیە کە لە رابردوودا کراوە.
دەشڵێت: دەتوانین بەیەکەوە بە بەهێزی و بە یەکگرتویی ئەو ماف و دەستکەوتانەی
خەڵکی هەرێمی کوردستان کە هەیانە بیپارێزین و بە پشتیوانی خوا و خەڵک، داهاتوویەکی
گەش بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە دابین بکەین.
ئەمرۆ سەرۆک و رێگەپێدراو و کاندیدانى هاوپەیمانى کوردستان بە سەردانێک گەیشتنە بەغدا بۆ ناساندنى کاندیدى هاوپەیمانێتیەکە لە بەغدا و چەند چالاکییەکى کاندیدەکان.