شاندێکى گۆڕان و جێگرى باڵیۆزى سوید کردەبنەوە

28/09/2021

شاندى بزوتنەوەى گۆڕان و جێگرى باڵیۆزى سوید هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و مافی مرۆڤ و پڕۆسەی دیموکراسی و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٨/٩/٢٠٢١)، کرستیان ئۆڵسۆن جێگری باڵیۆزی سوید لە عێراق و لێپرسراوی نوسینگەی شانشینی سوید لە هەولێر و وەفدێکی هاوڕێی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن کاردۆ محمد رێکخەری ژوری پەرلەمان و کاوە عومەر ئەندامی ژوری هەڵبژاردن و نەجمەدین قادر ئەندامی ژوری پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا شاندى هەردولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و مافی مرۆڤ و پڕۆسەی دیموکراسی و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان، شاندى بزوتنەوەى گۆڕان جەختیان لە بنەما سەرەکییەکانى بزوتنەوەکە کردەوە کە پێداگرە لە پێویستى بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنى پاک و بێگەرد و بێ ساختەکارى لەگەڵ چەسپاندنى بنەماکانى دیموکراسى و فراوانکردنى مەوداکانى ئازادى دەربڕین.


هەواڵی زیاتر