بەرزان محەمەد: بێپلانى حکومەت زیانى گەورەى بە ژیانى هاوڵاتیان گەیاندوە

25/10/2021

جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، رایدەگەیەنێت؛ بێپلانى حکومەت زیانى گەورەى بە ژیانى هاوڵاتیان گەیاندوە و حکومەت نەیتوانیوە ژێرخانێکى پتەو بۆ هەرێمى کوردستان دابنێت و بەوهۆیەوە رۆژانە قەیرانى نوێ روبەڕوى خەڵکى هەرێم دەبێتەوە.

بەرزان محەمەد، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ئاماژە بەوە دەکات؛ حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبرى ئەوەى چارەسەرى قەیرانەکان بکات، خۆى دروستکەرى قەیرانە، چونکە لەم چەند ساڵەى رابردودا پارەیەکى زۆر هاتە ئەم وڵاتە بەڵام حکومەت نەیتوانى ژێرخانێکى پتەو بۆ هەرێمى کوردستان دابنێت و بەوهۆیەوە رۆژانە قەیرانى نوێ روبەڕوى خەڵکى هەرێم دەبێتەوە، ئەوەش بەشێکى بەهۆى نەزانینەوەیە و بەشێکى بە مەبەستە، بۆ نمونە حکومەتى هەرێم دەتوانێ رێژەى غاز بۆ هاوڵاتیان بکاتە دو ئەوەندە و سێ ئەوەندەى ئێستا، بەڵام نایکات.

دەشڵێت: بەهۆى بێپلانى حکومەتەوە زیانى گەورە بەر ژیانى هاوڵاتیان کەوتوە، لایەنەکانى دەسەڵات خۆیان دروستکەرى قەیرانەکانن و ناشیانەوێ یان ناتوانن چارەسەرى بکەن.

لەبارەى رۆڵى ئەنجومەنى پارێزگاکانیشەوە بۆ بەدەمەوەچونى کیشەى هاوڵاتیان، بەرزان محەمەد دەڵێت: وەک ئەنجومەنى پارێزگا نەمانشاردوەتەوە کە یاسایەکى کرچ و کاڵمان هەیە و لە ئاست نوێنەرایەتى خەڵکدا نییە، یاساکە سیفەتى چاودیریى پێداوین، لەگەل ئەوەشدا ئیمە تەنها دەتوانین کێشەکان دەستنیشان بکەین، بۆ چارەسەرکردنى کیشەکانیش پڕۆژە پێشکەش دەکەین، بەڵام ئێمە بەشێک نین لە چارەسەر و بڕیار "لەکاێکدا پێویستبو دەسەڵاتى زیاتر بدرێتە ئەنجومەنەکان، چونکە ئەوان دەزانن لە سنورەکانی پارێزگا چ کێشەیەکى هاوڵاتیان هەیە و چارەسەرەکانیش چۆن دەبن".


هەواڵی زیاتر