هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوە رێكارەكانی خۆڕێکخستنەوەی گۆڕان تاوتوێ دەكەن

10/01/2022

لەژێر دروشمی بەرەوچاکسازی و خۆڕێکخستنەوە لەڕێگای ئۆنلاین کۆبونەوەیەک بۆ بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوە ئەنجامدارا، سەرەتای کۆبونەوەکە لە لایەن ڕێکخەری گۆشەی بەریتانیاوە دواین گۆڕانکاری وجوڵەکانی خۆڕێکخستنەوە لەکۆبونەوەکانی جڤاتی نیشتمانی و دروستکردنی دەستەی سەر پەرشتیاری کۆنفرانسی دووی نیشتمانی خرایەڕو.

کۆبونەوەکە ماوەی دوو کات ژمێری خایاند هەڵسوڕاوان بە ڕەخنە و پێشنیارەكانیان کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەند کرد، بەوردی گفتوگۆ لەسەر خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بەگشتی و ئۆرگانەکانی دەرەوە کرا و جەختكرایەوەكە هەنگاو بە هه نگاو چاودێری بەرنامەی خۆڕێکخستنەوەکەدەكرێت و داواکرا کە بانگهێشتی بەشێک لە تیمی حکومەت بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیان سەبارەت ئەدا وشێوازی کارکردنی تیمی حکومەت و ئەوکارانەی کە کردویانە وەک دەست کەوتێک بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جیاوازی کارکردنیان لەگەڵ تیمەكانی دیكەی نێو حكومەت.

بڕگەیەکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە کۆنفرانسی نیشتمانی بەشدار بوان داوایان کرد کە پێویستە زۆرترین هه ڵسوڕاوی دەرەوە بەشدرای کۆنفرانسی نیشتمانی بکات و لەناوکۆنفرانس پێداگری لە و مەبادیئانە بکەین کە بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دروست کراوە و بەفۆڕمێکی نوێوە سەرلەنوێ بزوتنەوەی گۆڕان بنیاد بنێینەوە.


هەواڵی زیاتر