گوڵستان سەعید: موچەی هیچ فەرمانبەرێک بەشی خەرجی مانگێکیان ناکات

03/02/2022


سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات؛ بەهۆى ئەو قەیرانە زۆرانەى بەرۆکى هاوڵاتیانى گرتوە، موچەی هیچ فەرمانبەرێک بەشی خەرجی مانگێکیان ناکات و دەشڵێت: یاسای بودجە سەرچاوەی سەرەکی چاکسازییە، بەڵام ناهێڵن بێتە پەرلەمان.

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ (کەی ئێن ئێن) باسى لە خراپى گوزەرانى هاوڵاتیان و موچەخۆران کرد بەهۆى قەیرانەکان و نەبون و گرانى نرخى سوتەمەنى کارەبا و ئاو و پێداویستییەکانى رۆژانە و دەڵێت: قەیرانەکان قورساییەکی زۆریان لەسەر هاوڵاتیان دروستکردوە بە جۆرێک موچەی هیچ فەرمانبەرێک بەشی خەرجی مانگێک ناکات.

دەشڵێت: پەرلەمانی کوردستان بێ رۆڵ کراوە و ناتوانێت ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمان ڕێگری دەکات لە چارەسەکردنی قەیرانەکان، یاسای بودجەش سەرچاوەی سەرەکی چاکسازییە، بەڵام ناهێڵن بێتە پەرلەمان.

هەروەک بە پێویستی دەزانێت جگە لە شەفاف کردنى دۆسیەى نەوت، پێداچونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت، چونکە لە گرێبەستە نەوتیەکاندا تەنها کۆمپانیاکان سودمەندی سەرەکین.


هەواڵی زیاتر