شاندێکى سەرۆکایەتى هەرێم سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
14/02/2022
شاندێکى سەرۆکایەتى هەرێم سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
و لە کۆبونەوەیەکدا تاوتوێى پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکەن.
ئەمڕۆ دوشەممە (14/2/2022) لە شارى هەولێر، وەفدێکى
سەرۆکایەتى هەرێم، بە سەرۆکایەتى فەوزى هەریرى سەرۆکى دیوان و دڵشاد شەهاب
راوێژکارى سەرۆکایەتى هەرێم، سەردانى بزوتنەوەى گۆرانیان کرد و لەلایەن کاردۆ
محەمەد، رێکخەرى ژورى پەرلەمان و بەختیار عومەر ئەولى رێکخەرى ژورى پەیوەندییە
سیاسییەکان و یاسین حەمە عەلى سەرپەرشتیارى ژورى هەڵبژاردن، پێشوازیان لێکرا.
مەبەستى سەردانەکەى وەفدى هەرێم، بۆ گفتوگۆکردن بو لە
بارەى پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.