فراکسیۆنی گۆران: وەک تاکە فراکسیۆن لە ساڵی ٢٠٢١ پێشنیازی هەمواری هەشتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانمان پێشكەشكردوە

28/03/2022

فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت: جەخت دەکەینەوە لە دانیشتنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان ئەو پێشنیازە هەموارەی یاسای هەڵبژاردن کە وەك تاكە فراكسیۆن لە ساڵی ٢٠٢١ پێشکەشی سەرۆكایەتی کردوە بخرێتەبەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان.

دەقی راگەیەنراوەكەی فراکسیۆنی گۆڕان
بەمەبەستی گونجاندنی یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شێوازی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی هاوڵاتیان لە پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانمان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان بەتایبەتی ئەو یاسایانەی رەهەندی سیاسی و نیشتیمانیان هەیە .

وەک تاکە فراکسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان ساڵی ٢٠٢١ پێشنیازی هەمواری هەشتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد بەڵام بە هۆکاری جۆراوجۆر نەخرایە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆیە لە ئێستادا جگە لەوەی پێشوازی لەهەر پێشنیازێکی تر دەکەین جەخت دەکەینەوە کە لە دانیشتنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان ئەم پێشنیازە هەموارەی یاسای هەڵبژاردن کە فراکسیۆنەکەمان پێشکەشی کردوە بخرێتەبەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
٢٨/٣/٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر