رەسوڵ مستەفا: لەسەرجەم قەزا و مەکۆکان کۆبونەوەى گۆڕانخوازان بەڕیوەدەچێت

16/06/2022

باژێروانى رانیەى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە و یەکێک لە هەنگاوەکانیشتنى ئامادەکارییە بۆ بەستنى کۆنفڕانسى نیشتمانى بۆئەوەش لبیژنەى باڵاى کۆنفڕانس سەردانى ئەنجومەنى قەزاکان دەکات و را و سەرنجى هەڵسوڕاوان لە هەمو ناوچەکان بەهەند وەردەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەى باڵاى دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى لەگەڵ ئەنجومەنى قەزا (دەستەى بازنە و رایەڵەکان) و بەشێک لە هەڵسوڕاوانى رانیە کۆبوەوە و لەوبارەیەوە رەسوڵ مستەفا، باژێروانى قەزاى رانیەى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند: ئەم کۆبونەوەیە لە درێژەى ئەو زنجیرە کۆبونەوانەیە کە بزوتنەوەى گۆڕان و لیژنەى باڵاى دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى لەسەرجەم قەزا و مەکۆکان بەڕێوەیان دەبات، بەمەبەستى ئامادەکاریی بەستنى کۆنفڕانسى نیشتمانى و خۆڕێکخستنەوە لە هەمو ئاستەکان، هەیکەلیەت و  سیاسەت ستراتیژ و تاکتیکى بزوتنەوەکە.

وتیشى: جگە لە گەیاندنى دواین هەنگاوى ئامادەکارییەکانى کۆنفڕانس، را و سەرنجى هەڵسوڕاوان لە هەمو ناوچەکان بە هەند وەردەگیرێت و لەلایەن لیژنەى تایبەتمەندەوە کاریان لەسەر دەکرێت بۆئەوەى لە بەرنامە و راپۆرتەکانى کۆنفڕانس جێیان بکرێتەوە، چونکە بۆچونى هەڵسوڕاوان بایەخى گرنگى هەیە و هەر خودى بزوتنەوەى گۆڕان بزوتنەوەیەکى جەماوەرییە و بریتییە لە ئامانجەکانى خەڵک و ئەوانیش بەشێکى دانەبڕاوى هاوڵاتییانن.

هەروەک جەخت دەکاتەوە لەوەى ئەم کۆبونەوانە گرنگن بۆ گفتوگۆ و لێکنزیکبونەوە و کۆکردنەوەى سەرجەم بۆ چونەکان لەپێناو دانانى بەرنامەیەکى باشتر بۆ کارى داهاتوى بزوتنەوەى گۆڕان.


هەواڵی زیاتر