ئەنجومەنى قەزاى هەڵەبجەى بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەکارى بۆ کۆنفڕانس دەکات

28/06/2022

ئەمڕۆ سێشەممە (28/6/2022) لە مەکۆى هەڵەبجە، کۆبونەوەى ئەنجومەنى قەزا و دەستەى بازنە و رایەڵەکانى شارى هەڵەبجەى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو، بۆ ئامادەکارى کۆبونەوەى گۆڕانخوازانى هەڵەبجە لەگەڵ لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتیمانى.

لە کۆبونەوەکەدا کە بە سەرپەرشتی باژێروانى هەڵەبجەى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو، ئامادەکارییەکانى بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى تاوتوێکرا و تیشکى خرایە سەر.

بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە، یەکێک لەهەنگاوەکانیشى ئامادەکارییە بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس سەردانى ئەنجومەنى قەزاکان دەکات و را و پێشنیاری گۆڕانخوازان وەردەگرێت.


هەواڵی زیاتر