نوێنەرى گۆڕان لە کۆنفرانسی یادی (٩٩) ساڵەی لۆزان: بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانى هەر هەوڵێک دەکات کە بەرگری لە مافی کورد بکات

24/07/2022


ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوان بە نوێنەرایەتى بزوتنەوەى لە وڵاتانی سویسرا و ئەڵمانیا و بەریتانیا بەشداریی لە کۆنفرانسی یادی (٩٩) ساڵەی لۆزان دەکەن و لە وتارى بزوتنەوەکەشدا فوئاد جەمال ئەندامى جڤاتى نیشیمانى، پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی کە بەرگری لە مافی کورد بکات.

لە هەمان ئەو جێگایەی پەیماننامەی لۆزانی تێدا بەسترا لە رێوڕەسمێکدا یادی (٩٩) ساڵەی پەیماننامەى لۆزان کرایەوە بە بەشداری نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکان و چەندین کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیر و هونەرمەند.

فوئاد جەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە رێوڕەسمەکەدا وتارى بزوتنەوەی گۆڕانى پێشکەش کرد و تێیدا پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ هەر هەوڵێک دوپاتکردەوە کە بەرگری لە مافی کورد بکات و هاوکات دوای لە لایەنە سیاسیەکان و ریکخراوە کوردییەکانى کۆمەڵى مەدەنى و چالاکوانان کرد کاربکەن بۆ بە رەسمی ناساندنى ئەو ستەمانەی لە گەلى کورد کورد کراوە لە لەناویاندا لە نێو پەیمانى لۆزان.

بڕیارە ساڵى داهاتو یادى (١٠٠) ساڵەی پەیمانی لۆزان بکرێتەوە و میران ساڵح وەک نوێنەرى گۆڕان و ئەندامى لیژنەى باڵاى سەرپەرشتیار بەشداری لە دانانی بەرنامە و ڕێوشوێنەکانى رێوڕەسمەکە دەکات.


هەواڵی زیاتر