گۆڕان بە پاكێجەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە بەشداری لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەكات

20/02/2019

گۆڕان كێشەكانی هەرێم و بەغدا بە وەفدێكی دانوستانكار دەسپێرێت
گۆڕان دوای 10 ساڵ سورە لەسەر بەنیشتیمانیكردنی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا

وەك چۆن دە ساڵ لەمەوبەر بزوتنەوەی گۆڕان داوایكرد پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بەنیشتیمانی بكرێت و لە پەیوەندی شەخسی و حیزبی دەربهێنرێت، ئێستاش بەهەمان پرۆژەوە گۆڕان لە رێكەوتنی پێكهێنانی حكومەت داوایكردوە وەفدێكی دانوستانكاری حكومی و پەرلەمانی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا پێكبهێنرێت، بەوەش چیتر پرسە نیشتیمانیەكان نابن بەقوربانی بریاری حیزب و شەخس.

دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆران  بریاریدا بچێتە ناو حكومەتەوەو بەشداری بكات لە پێكهێنانی كابینەی نوێدا، پاكێجی چارەسەری  كێشەكانی خەڵكی  كردە ئەولەویەتی رێككەوتنەكە‌و بەوەش  خاڵەكانی رێككەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆران  سەرجەمیان جەختكردنەوەیە لە داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشانەی كە پێوەیەوە دەناڵێنن.

لە یەكێك لەو خاڵانەی كە بزوتنەوەی گۆران لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەری رێكەوتوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دروستكردنی دەستەیەكی تایبەتە بۆ دانوستان لەگەڵ  حكومەتی عێراق، ئەمەش بۆ ئەوەیە هەرێمی كوردستان  بتوانێت مافەدەستوریەكانی خۆی لە عێراق بەدەستبهێنێت

بزوتنەوەی گۆران: دەستەیەكی دانوستان لەگەڵ عێراقدا دروستبكرت بكرێت‌و لە پەرلەمان و حكومەت پێكبێت

بزوتنەوەی گۆران بەشێك دەبێت لە پرسی چارەسەریی كێشەكانی هەرێمی كوردستان‌و  عێراق و بۆ ئەم مەبەستەش میكانیزمی بۆ چارەسەركردنی ئەوكێشانە دۆزیوەتەوە  كە لەنێوان هەرێم و عێراقدا هەیە  بەپێیی رێككەوتنەكەش  كەبریتیە لە 

دەقی رێككەوتنی گۆران و پارتی بۆ پێكهینانی وەفدی دانوستان  
حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كودستان دەستەی دانوستان دروستدەكەن بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان 

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر  هیچ لایەنێك لە هەرێمی كوردستاندا كاری بۆ ئەوە نەدەكرد كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراقدا چارەسەر بكات بە جۆرێك هەر وەفدو لایەنێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادی دەكرد نەیدەتوانی چارەسەری كێشەكان بكات ‌و لە ئێستاشدا بزوتنەوەی گۆران بۆ چاككردنی گوزەرانی خەڵكی كوردستان  ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدادی كردوەتە ئەولەویەتی كارەكانی لە حكومەتی عێراقدا .

ئەو وەفدانەی سەردانی بەغدادیان نەیان دەتوانی كێشەكانی هەرێم چارەسەر بكەن

بزوتنەوەی گۆران وەك چارەسەرێكی ریشەیی دەیەوێت بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە دەستوری عێراق بكرێتە پردی چارەسەری نێوان هەرێمی كوردستان چونكە دەستو زامنی چارەسەری كێشەكانە و هەروەها  كاربۆ ئەوەدەكات لیژنەیەكی هابەش لەنێوان هرێم بەغداد دا پێكبهێنرێت كە بەپێیی دەستور مامەڵەبكات و چاودێری دۆخەكە بكات.

بزوتنەوەی گۆران: دەستور زامنی بەدەستهێنانی مافەكانمانە

هەرچەندە پێشتر وەفدی دانوستانكار لەنێوان هەرێمی كوردستان و  عێراقدا پێكدەهێنرا بەڵام وەفدەكان نەیاندەتوانی چارەسەر بۆ كێشەكە بدۆزنەوە و ئەو وەفدانە بۆ بەرژەوەندی تاكەكەسی و بەرژەوەندی حزبی دەرۆشتنە عێراق بەڵام بزوتنەوەی گۆران دەیەوێت  ئەو وەفدانەی كە لە هەرێمی كوردستانەوە دەنێرنێنە عێراق  وەفدی حكومی و پەرلەمانی بن و هەروەها گفتوگۆ لەسەر مافەنیشتیمانیەكانی كورد بكەنە و بەپێی دەستور مامەڵە لەكەڵ عێراقدا بكەن .

بزوتنەوەی گۆران: پێویستە وەفدی دانوسكاری نێوان هەرێم و عێراق لە پەرلەمان و حكومەت پێكبهێنرێن

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەبارەی پرسی چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم وعێراقەوەبەم شێوەیە دەیگوت.

خەڵكی هەرێمی  كوردستان باش لەوە تێدەكەن كە بزوتنەوەی گۆران چ لە پەرلەمان و چ لە حكومەتددا كار بۆ ئەوە دەكات كە دامەزراوەكان ببنە دامەزراوەی نیشتیمانیی و پەرلەمان وحكومەت كاربكەن بۆ چاككردنی گوزەرانی خەڵك‌و چیتر  مافەكانی خەڵكی نەكەوێتـە دەست حزب و حزب بریار بدات كێ نوێنەری ئەوان بكات و داوای چی بكات لە عێراقدا ئەوەش  بۆ ئەوەیە بزوتنەوەی گۆران دەیەوێت شكۆ بگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت و پەرلەمان.

 

 

 

 

.


هەواڵی زیاتر