شەقڵاوە؛ شاندێکى کۆمسیۆن سەردانی گۆڕان دەکات
06/09/2022
بۆ
تاوتوێکردنى پرسى هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانى کۆمیسیۆن و پارتە سیاسییەکان،
شاندێکى هەولێرى کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان سەردانى مەکۆى شەقڵاوەى بزوتنەوەى
گۆڕان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە
(٢٠٢٢/٩/٦)، شاندێکی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی
مەکۆی شەقڵاوەی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن کامەران عومەر بەرپرسی پەیوەندیەکان
و هەڵسوڕاوانی مەکۆوە پێشوازیان لێکرا.
لە
دیدارێکدا جەختکرایەوە لە هەماهەنگی و پەیوەندی زیاتر لەنێوان دامەزراوەی کۆمسیۆن
و پارت و قەوارە سیاسیەکانی سنوری پارێزگای هەولێر، هاوکات گرنگى بەڕێوەچونى
هەڵبژاردنەکان لە وادەى خۆیدا و دور لە دەستوەردان و ساختەکارى دوپاتکرایەوە.